٧ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

ژیاننامەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەڵقەی دووەم

ژیاننامەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەڵقەی دووەم

چۆنێتی نووسینی ئەم ژیاننامەیە

لە نووسینە ئەم ژیاننامەیدا ئەمانە ڕه چاوكراوە:-

١- كۆكردنەوەی سەرجەم باسەكان لە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز.

٢- كۆكردنەوەی سەرجەم باسەكان لە فەرموودەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و نووسینی بەم جۆرەی خوارەوە:-

زیاتر پشت بەستن بە فەرموودە (صحیح)ەكان ، وهێنانی هەندێك فەرموودە و(أثر)ی (ضعیف) ئەویش تەنها بۆ بەئاگابوون لێیان و زیاتر دەوڵەمەندكردنی باسەكە.

أ‌- دیاری كردنی هەموو سەرچاوەكان وپلەی فەرموودەكان.

ب‌- سودوەرگرتن لە (تخریج ، تحقیق)ی هەموو زانایانی فەرموودەناس لە كۆن و تازە، بە لە بەرچاوگرتنی بەهێزترین (حكم) لەبارەی ئەو فەرموودانەوە.

ت‌- كۆكردنەوە و ڕێكخستنی باس و بەسەرهاتەكان لەسەرجەم سەرچاوەكاندا . بۆ نموونە لای (ئیمامی مسلم) بە (٦ لفظ) هاتووە ، وەلای (ئیمامی بخاری )بە (٣ لفظ) وەلای (ئیمامی ئەبوداد) بە (٤لفظ) وەلای (ئیمامی طبرانی ) بە (٢لفظ) وە هەروەها..... لەپێشدا هەر (٦) فەرموودەكەی (ئیمامی مسلم ) ڕێكخراوە پاشان (٣) فەرموودەكەی (ئیمامی بخاری ) رێكخراوە ......وەهەوروەها.لە دوایدا هەموو ئەو فەرموودانە ڕێكخراون وەك بەسەرهاتێكی تەواو تۆماركراون.

٣- كۆكردنەوەی باسەكان لەسەرجەم سەرچاوەكانی (سیرە) واتە: ژیاننامە. ئەویش بەم جۆرەی خوارەوە:-

أ‌- زیاتر پشت بەستراوە بە (حدیپ) واتە فەرموودە ، نەك بە (روایة أهل السیرة) واتە: گێڕانەوەكانی ژیاننامە نووسان.

ب‌- ڕێكخستنی گێڕانەوەكانی (سیرە) بەگوێرەی كۆنترینیان بۆ نموونە:-

سەرەتا كەڵك وەرگیراوە لە گێڕانەوەی ( عروة بن زبیر ) پاشان (موسی بن عقبة) پاشان ( ابو شهاب الزهری ) و ) ابن اسحاق) ( ابن هیشام ) وەهەروەها.......

ت - ئەگەر بەسەرهاتێك لە دوو سەرچاوەی سیرەدا بە دوو جۆر هاتبێت زیاتر پشت بەسراوە بەڕاست ترو بەهێزتریان.

ث‌- ڕێكخستنی بەسەرهات و ڕوداوەكە لەسەرجەم ( روایات أهل الحدیث) پاشان ڕێكخستنیان لەگەڵ سەرجەم ) روایات أهل السیرە).

٤- لابردنی زۆرێك لە (شعر) و (ناو) كە بایەخی زۆری نەبێت بۆ باسەكە.

٥- داڕشتن و نوسینەوەی باسەكان بە شێوازی ( أهل السیر والمغاری) نوسراوەتەوە.

تێبینی:

١- سەرجەم بەسەرهات و ئەو ڕیوایەتانەی كە لەم ژیاننامەدا هاتووە دەقاو دەق لە دەمی ئەو كەسانەوە وەرگیراوە كە خۆیان ئامادەی بەسەرهاتەكە بوون و بەشێوە و زمانی ئەو كاتەی خۆیان دەیگێڕنەوە ، و منیش بە بێ‌ دەستكاری وەرم گێڕاوەتە سەر زمانی كوردی بۆ ئەوەی تام و چێژی مێژوویی قسەی ئەو كاتە وەكو خۆی بمێنێتەوە.

٢- لەم بەرگەدا مەفرەزە و غەزاكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تا كۆتای جەنگی ئوحود زیادكراوە.

باوكی عبدالله

محمد مەلا فائق شارەزووری

١١ / شعبان / ١٤٢٢

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics