٣ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

دابەزینەكانی قورئانی پیرۆز

بەو پێیەی قورئان فەرمودەی خوایە واتە "كلام الله"یە، زانایان بیریان لەوە كردوەتەوە ئەم "كلام الله"یە چۆن بووەتە قورئان‌و دابەزیوەتە سەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)؟ بۆیە ئەفەرموون: قورئان سێ‌ دابەزینی بەخۆوە بینیوە:Quran10

1ـ لەزاتی خواوە دابەزیوەتە سەر (لوح المحفوظ) كە پێرست‌و تەرجەمەی هەموو بوونی تێدایە‌و خوای گەورە بەرنامەی تەواوی بوونەوەری تێدا تۆمار كردووەو هەر (هاردێك) لە (لوح المحفوظ)ا تایبەتە بە شتێكەوە.

2ـ لە یەكێك لەو هاردانەوە قورئان كۆپیەكی لێوەرگیراوە و هێنراوەتە ئاسمانی یەكەمی دونیا كە پێی ئەوترێت (بیت العزة)و وادیارە مەڵبەندێكی زانیاری بێت لەو ئاسمانەدا و ئیشی پاراستنی زانیارییە خوداییەكانە.

3ـ لەو مەڵبەندە پارێزراوەیشەوە بەپێی پێویست هەرجارەی كۆپی چەند ئایەت یان سورەتی لێ گوازراوەتەوە بۆ سەر زەوی‌و گەیاندراوەتە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، ئیتر ئەوە لە توانای ژیری ئێمەدا نییەو بەبێ‌ زانیاری راست نییە بە دوای ئەوەدا بگەڕێین ئایا ئەو دابەزینانە بە (پیت‌و دەنگەوە) بووە یان هەر یەكێكیان بووە، ئەوە جێگەی باسی ئێمە نییە ئەگەر "كلام" ببێتە "كتاب" چی رووئەدات، چونكە ئەوانە غەیبین ‌و (تأمل) و فەلسەفە ناتوانێ‌ پەی بە حەقیقەتیان بەرێت ‌و بەسە بۆ ئێمە كە خوای گەورە هەر بەم قورئانەیە ئەفەرموێ‌(وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَعْلَمُونَ) (التوبة: 6).. ‌و مەبەستیشی پێی ئەم قورئانەیە.. بەهەرحاڵا، قورئان سێ‌ جۆر دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە: لە زاتی خواوە بۆ (لوح المحفوظ)‌و لەوێشەوە بۆ (بیت العزة)‌و لەوێشەوە بە بەش بەش بۆ سەر دڵی پێغەمبەر (صلی الله علیه وێ‌له وسلم).

ـ ئیمامی حاكم لە ئیبن عەباسەوە ئەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی: "فصل القرآ‌ن من الذكر فوضع فی بیت العزة من السما‌ء الدنیا، فجعل جبریل فینزل به علی النبی (صلی الله علیه وسلم). واتە: قورئان لە "ذكر" (واتە: لوح المحفوظ) جیاكرایەوەو لە (بیت العزة)دا دانرا، كە لە ئاسمانی دونیادایە، لەوێشەوە جوبرەئیل (بەش بەش) ئەیهێنا بۆ سەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم).

ـ خوای گەورە بۆ یەكەم دابەزینیان ئەفەرموێ: (بَلْ هُوَ قُرْآنٌ مَّجِيدٌ * فِي لَوْحٍ مَّحْفُوظٍ) (البروج: 21ـ 22) ئەمە قورئانێكی خاوەن شكۆیەو لە (لەوحێكی) پارێزراودا تۆماركراوە.(1) ئیتر ئەو دابەزینە چ چۆنیەتییەكەی ‌و چ كاتەكەی غەیبەو خوا خۆی نەبێت كەس نایزانێ‌.(2)

هەروەها (لوح المحفوظ) خۆشی شتێكی غەیبەو لە رێگەی عەقڵا‌و بیركردنەوەوە ناتوانین بینشێكی وای دەربارە كۆبكەینەوە كە دووربێت لە دوودڵی، بەڵێ‌ زانایانی زانستی (كلام) ئەڵێن: "اللوح شی‌ء یلوح للملائكة فیقرؤنه".(3) واتە: "لوح" شتێكە لە فریشتەوە دەردەكەوێت‌و دەست بە خوێندنەوەی ئەكەن.. كەوا دیارە لە لەفزی "لوّحَ"، یان "لاح" وەرگیراوە. بەڵام ئەو جۆرە راستیانە پێویستە ئێمە كە لە رێگەی گوێچكەوە وەریاندەگرین بڕوایان پێبكەین‌و بیانسەلمێنین با وەك پێویستیش حەقیقەتەكانیان نەزانین.

ـ ئیبن عەباس (رەزای خوای لێ بێت) ئەفەرموێت: "أول شی‌ء كتبه الله فی اللوح المحفوظ" "أنی أنا الله لا اله الا انا.. محمد رسولی، من استسلم لقضائی وصبر علی بلائی، ولم یشكر نعمانی، فلیتخذ الها سوایی".(4) واتە: یەكەمین شتێك خوای گەورە لەناو (لوح المحفوظ)دا نووسی ئەمەبوو: "بە دڵنیاییەوە من "الله"م ‌و جگە لە من هیچ خوایەكی تری راست نییە، موحەممەدیش پێغەمبەری منە، هەركەس ملكەچی بڕیارەكانی من ببێت‌و ئارام بگرێ‌ لە سەر بەڵاو تاقیكردنەوەكانی من‌و سوپاسی من بكات لە سەر ئەو هەمووە نازو نیعمەتەی داومەتێ‌ ئەو ناوی بە راستگۆ ئەنووسم ‌و لە ریزی راستگۆیەكانیشدا زیندووی ئەكەمەوەو هەركەسیش مل بۆ بڕیارەكانی من نادات ‌و لەسەر تاقیكردنەوەو بەڵای من ئارام ناگرێ‌ ‌و سوپاسی ئەو هەمووە نازو نیبعمەتە ناكات كە رشتوومە بەسەریدا، با بڕوات خوایەكی تر بۆ خۆی پەیدا بكات. پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) ئەفەرموێ‌: "إن الله خلق لوحا محفوظا من درە بیضاء، صفحاتها من یاقوتە حمرا‌ء، قلمه نور، وكتابه نور، لله كل یوم ستون وثلاث مئة لحظە، یخلق ویرزق، ویمیت ویحیی، یعز ویذل ویفعل مایشاؤه". (5) واتە: خوای گەورە لەوحێكی پارێزراوی دروست كردووە لە مرواری سپی، پەڕەكانی لە یاقوتێكی سور دروستكراوە، قەڵەمەكانی نوورو روناكییەو كتێبەكەی نوورو روناكییە، خوای گەورە هەموو رۆژێ‌ (سێ‌ سەدو شەست جار) سەیری ئەو لەوحە ئەكات، خولقاو بڕیار ئەدات‌و رۆزی بریار ئەدات‌و بڕیاری مردن‌و بڕیاری ژیان ئەدات‌و بڕیاری سەربەرزی‌و بڕیاری سەركزكردن ئەدات‌و ئەوەی بیەوێ‌ بڕیاری كردنەكەی ئەدات".

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

1. هەندێ‌ لە زانایان وشەی (محفوظ) بە (مرفوعی) ‌و هەندێك بە (مجرور)ی ئەیخوێننەوەو مانای یەكەمیان "محفوظ" ئەبێتە صیفەت بۆ قورئانەكەو لە دووەمیاندا ئەبێتە صیفەت بۆ "لوح"ەكە.

2. القرآ‌ن منهل العلوم، خالد العبیدی، ص243.

3. التفسیر المنیر، وهبة زحیلی، (15/545).

4. تفسیر الامام القرطبی، (19/298).

5. مجمع الزوائد، الهیثمی، 7/191).

6. لەبەرئەوە نەبوایە كە (لوح المحفوظ) یەكێكە لە شتە غەیبەكان‌و بۆمان نییە سنووری (دەقەكان) ببەزێنن لە ناساندنیاندا بە دڵنیاییەوە ئەمووت: ئەو شوێنە مەڵبەندێكی گەورەی زانیارییەو ئەو وەسفانەی پێغەمبەریش ئەیفەرموێت ئاماژەیە بۆ قەڵەمی لێزەری‌و شاشەی لێزەری‌و ئەو فەرمانانەی خواش بەو قەڵەمە لێزەرییانەش "كلیك ئەكرێت بۆ دابەزاندنی ئەو جۆرە زانیارییانە.."، چونكە مانای نوور رووناكیی‌و رۆشنایی ‌و تیشكە ‌و دوور نییە ئەمە ئاماژەو رەمز بێت.

 

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



‌قورئانی پیرۆز

Quran

دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics