٧ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

گەورەیی قورئانی پیرۆز و لەبەركردنی

چەندەها ئایەت لە قورئانی پیرۆز و فەرموودە و ووتەی پێشینە چاكەكانمان هاتووە كە هانمان ئەدا لەسەر خوێندنەوەی قورئان و ووردبوونەوە لێی و كاریگەربوون پێی ، لێرەدا هەندێكیان باس دەكەین كە مەبەستی ئێمەی تێدایە .والله أعلم

یەكەم : ئەو ئایەتانەی كە هانمان دەدەن بۆ خوێندنەوەی قورئان و تێڕامان لێی و كاریگەر بوون پێی :

بیربكەرەوە لەم ئایەتە ڕوون ئاشكرایانە و تێڕابمێنە لێ‌یان بە دڵا و دەروونت :

-1 خوای گەورە فەرموویەتی : [ اللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَابًا مُّتَشَابِهًا مَّثَانِيَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ ذَلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَنْ يَشَاء وَمَن يُضْلِلْ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ ] ( سورة الزمر : 23 ) . واتە : خوای گەورە جوانترین و پیرۆزترین فەرمایشتی ناردۆتە خوارەوە كە ئەم قورئانەیە ، ( لە جوانی داڕشتندا ) بابەتەكانی لە یەك دەچن هەندێك باسیشی بە شێوازی جیاواز تێدا دووبارە بووەتەوە ، جا كاركردی ئەم قورئانە ئەوەیە كە : تەزوو دەهێنێت بە گیان و پێستی ئەو كەسانەدا كە ترسی پەروەردگاریان لە دڵ و دەروون دا هەیە ، پاشان گیان و پێست و دڵیان نەرم و ئامادەو چالاك دەبێت بۆ یادی خواو خواپەرستی ئا ئەوە هیدایەت و ڕێنمووی خوایە كە هەركەس شایستە بێت هیدایەت و ڕێنمووی دەكات بۆ ئەو پلەو پایە بەرزانە ، ئەوەش كە ڕێبازی خوا ون بكات كەس نی یە ڕێنمونی بكات .لەبەركردنی قورئان

2- وەخوای گەورە فەرموویەتی [ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلاَةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ أُوْلَئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا لَّهُمْ دَرَجَاتٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَمَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ ] ( سورة الأنفال : 2ـ 4 )

واتە : بێ‌ گومان ئیماندارانی ڕاستەقینە تەنها ئەوانەن :

(یەكەم) كە كاتێك ناوی خوا برا ، ئەوە دڵەكانیان دەترسێت و دەهەژێت .

(دووهەم) كاتێكیش ئایەت و فەرمانەكانی ئێمەیان بەسەر دا بخوێنرێتەوە ، ئەوە ئیمان و باروەڕیان زیاد دەكات.

(سێهەم) – لە هەموو كارو بارێكیشیان دا- هەر پشت بە پەروەردگاری خۆیان دەبەستن.

(چوارەم) ئەوانەن كە نوێژەكانیان بە چاكی ئەنجام دەدەن .

(پێنجەم) هەندێك لەو ڕزق و ڕۆزییەی پێمانداون ، دەبەخشن و سەرفی دەكەن ... ئا ئەوانە هەر خۆیان ئیماندارانی ڕاستەقینەن ، چەندەها پلەو پایەی بەرزیان بۆ هەیە لای پەروەردگاریان و لێخۆش بوون و ڕزق و ڕۆزی هەمیشەیی لەگەڵ ڕێزدا.

3- هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی : [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاء لِّمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ] ( سورة يونس : 57 )

ئەی خەڵكینە ، بەڕاستی ئێوە ئامۆژگارییەكی گەورەو گرنگتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هاتووە كە ( قورئانە) شیفا و چارەسەریشە بۆ نەخۆشی دڵ و دەروونەكان و ڕێنیشان دەرو ڕەحمەتیشە بۆ ئیمانداران.

4- وەخوای گەورە فەرموویەتی : [ وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاء وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ وَلاَ يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إَلاَّ خَسَارًا ]( سورة الإسراء : 82 )

ئێمە لە قورئان ئایەت و سورەتانێك دادەبەزێنین ، كە ببێتە هۆی شیفاو چارەسەر بۆ نەخۆشییە دەروونی جەستەیەكان هەروەها ڕەحمەت و میهرەبانیش ، بۆ ئیمانداران ، بۆ ستەمكارو خوانەناسانیش تەنها زیاد كردنی زەرەرو زیان نەبێت هیچی تری نییە ، هیچ بەهرەو سوودێكی لێ‌ نابەن .

 

 

5- وە خوای گەورە فەرموویەتی [ إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يِهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا وأَنَّ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ] ( سورة الإسراء : 9 – 10 )

 

بەڕاستی ئەم قورئانە هیدایەت بە خشە بۆ چاكترین ڕێگەو ڕێبازو بەرنامە ، مژدەش دەدات بەو ئیماندارانەی كە كارو كردەوە چاكەكان دەكەن كە بێگومان پاداشتی زۆرو بێ‌ سنوور چاوەڕێیانە ، بەڕاستی ئەوانەش كە باوەڕ بە ڕۆژی دوایی ناهێنن، سزایەكی بەئێش و ئازارمان بۆ ئامادە كردوون .

6 ـ هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی : [كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُوا الْأَلْبَابِ ](سورة ص:29).

واتە:ئەمە كتێبیكی پیرۆزەكەبۆمان ناردووی تالەئایەتەكانی بیربكەنەوە،وەخاوەن مێشك و ژیرەكان بیری لێ‌ بكەنەوە.

7ـ وە خوای گەورە فەرموویەتی : وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ](سورةالقمر:17).

واتە:وەبەڕاستی ئێمە قورئانمان بۆ پەند لێ‌ وەرگرتن ئاسانكرد،جا ئایا پەندلێ‌ وەرگرێ‌ هەیە.

8 ـ وە خوای گەورە فەرموویەتی : [لَوْ أَنزَلْنَا هَذَا الْقُرْآنَ عَلَى جَبَلٍ لَّرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُّتَصَدِّعًا مِّنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ](سورةالحشر:21) واتە:ئەگەرئێمە ئەم قورئانەمان بناردایەسەركێوێك ئەت دی كەلەترسی خوا لەت ئەبو،وەئەم نموونانە بۆ خەڵكێ‌ دێنینینەوە بەڵكوبیربكەنەوە

 

گەورەیی قورئانی پیرۆز و خوێنەرەكەشی

چەندەها ئایەت لە قورئانی پیرۆز و فەرموودە و ووتەی پێشینە چاكەكانمان هاتووە كە هانمان ئەدا لەسەر خوێندنەوەی قورئان و ووردبوونەوە لێی و كاریگەربوون پێی ، لێرەدا هەندێكیان باس دەكەین كە مەبەستی ئێمەی تێدایە .والله أعلم

دووەم : چەند فەرموودەیەك كە هانمان دەدەن بۆ خوێندنەوەی قورئان و تێڕامان لێی و كاریگەر بوون پێی :

1 ـ عن عثمان بن عفان رضي الله عنه عن النبی صلى الله عليه وسلم قال : خیركم من تعلم القرێ‌ن وعلمه (رواه البخاری والترمذی وابوداود).

واتە : باشترینتان ئەو كەسەیە كە قورئان فێر دەبێت و خەڵكیش فێر دەكات .

2 ـ وعن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم مثل المؤمن الذي يقرأ القرآن مثل الأترجة ريحها طيب وطعمها طيب ومثل المؤمن الذي لا يقرأ القرآن كمثل التمرة لا ريح لها وطعمها حلو ومثل المنافق الذي يقرأ القرآن مثل الريحانة ريحها طيب وطعمها مر ومثل المنافق الذي لا يقرأ القرآن كمثل الحنظلة ليس لها ريح وطعمها مر " رواه البخاري ومسلم والترمذي والنسائي وابوداود.

واتە : نموونەی بڕوا داری قورئان خوێن وەك نموونەی (شەمامە) یە ، بۆنی خۆشەو تامیشی خۆشە ، وە نموونەی ئەو بڕوادارەی كە قورئان ناخوێنێت وەك خورما وایە بۆنی نی یە بەڵام تامی شرینە ، وە نموونەی دووڕوو (منافق) ی قورئان خوێن وەك ڕەیحانە وایە بۆنی خۆشە و تامی تاڵە ، وەنموونەی ئەو دووڕووەی كە قورئان ناخوێنێت وەك گوژاڵكە وایە بۆنی نی یەو تامیشی تاڵە .

3- وەپێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئومەتەكەی ئاگادار كردۆتەوە بەتوندی لە لە بیرچوونەوەی قورئان،لە ئەبوموسای ئەشعەری صلى الله عليه وسلم كە فەرمویەتی:پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:"تعاهدوا هذا القرآ‌ن فوالذی نفسی بیده لهوا أشد تفلتا من الابل فی عقلها"رواه البخاری ومسلم.

واتە:ئەم قورئانە بەردەوام دووبارەی بكەنەوەو بیخوێننەوە، بەو كەسەی كەگیانی منی بەدەستە قورئان وون بوون و نەمانی زۆرترە لەو بەچكە وشترەی كەبەستراوەتەوەئەگەر پەتەكەی لێ‌ بكەیتەوە وئەیەوێ‌ هەڵبێ‌.

4- وعن عائشة رضي الله عنها قالت قال رسول الله صلى الله عليه وسلم الماهر بالقرآن مع السفرة الكرام البررة والذي يقرأ القرآن ويتتعتع فيه وهو عليه شاق له أجران "رواه البخاري ومسلم واللفظ له وأبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه .

واتە : كەسێ‌ كە بە جوانی و بە ڕەوانی قورئان بخوێنێتەوە لەگەڵ مەلائیكە پاك و بەڕێزەكان دا دەبێت و كەسێكیش قورئان دەخوێنێت و دەمی تەتەڵە دەكات و بەلایەوە زەحمەتە ئەوا دوو پاداشتی بۆ هەیە .

5- وە لە ( عمر ) ی كوڕی ( خطاب ) ەوە دەگێڕنەوە ، كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : " " إن الله يرفع بهذا القرآن أقواما ، ويضع به آخرين " ( رواه مسلم ) .

واتە : خوای پەروەردگار بەم قورئانە پیرۆزە پلە و پایەی كەسانێكی زۆر بەرز دەكاتەوە ، و هەر بە هۆی ئەم قورئانەشەوەیە پلە و پایەی كەسانێكی تر نزم دەكاتەوە .

6- وعن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم يقال لصاحب القرآن اقرأ وارق ورتل كما كنت ترتل في الدنيا فإن منزلك عند آخر آية تقرؤها" رواه الترمذي وأبو داود وابن ماجه وابن حبان في صحيحه وقال الترمذي حديث صحيح .

واتە : لە ڕۆژی قیامەت دا بە قورئان خوێن دەوترێت بخوێنەو بەرز بەرەوە و بە ڕەوانی و بەدەنگەوە بیخوێنەرەوە هەر وەك چۆن لە دنیادا دەت خوێندەوە چونكە شوێن و مەنزڵگەی تۆ لە دواهەمین ئایەتدایە كە دەیخوێنیتەوە .

7 وعن عبد الله بن مسعود  قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم من قرأ حرفا من كتاب الله فله به حسنة والحسنة بعشر أمثالها لا أقول الم حرف ولكن ألف حرف ولام حرف وميم حرف " رواه الترمذي وقال حديث حسن صحيح غريب

واتە : هەر كەسێك پیتێك لە كتێبەكەی خوا بخوێنێت (كە قورئانە) ئەوا چاكەیەكی بۆ هەیە وە چاكەش بە دە ئەوەندەی خۆیەتی ناڵێم (الم) پیتێكە بەڵكو (ئەلیف) پیتێكە و (لام) پیتێكەو (میم) پیتێكە .

8 ـ وعن أبي أمامة الباهلي  قال : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول اقرؤوا القرآن فإنه يأتي يوم القيامة شفيعا لأصحابه " رواه مسلم

 

واتە : قورئان بخوێنن چونكە قورئان لە ڕۆژی قیامەت دا دێت و دەبێتە تكاكار بۆ خاوەنەكەی (واتە ئەو كەسەی كە لەدنیادا خوێندویەتی)

9 ـ عن عبدالله بن عمربن الخطاب رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال : ((لاحسد الا فى اثنين:رجل أتاه الله القرآن فهو يقوم بها أناءالليل وآناء النهار،ورجل أتاه الله مالاًفهو ينفقه آناء الليل وآناء النهار))رواه البخارى ومسلم.

واتە: حەسوودی دروست نیە مەگەر لەدووشتدا نەبێت:پیاوێك خوای گەورە قورئانی پێداوەو فێری كردووەئەویش كاتژمێرەكانی شەوو كاتژمێرەكانی ڕۆژ هەڵدەستێ‌ بەكاركردن پێی.وەپیاوێكیش خوای گەورە ماڵی پێداوەو ئەویش كاتژمێرەكانی شەوو كاتژمێرەكانی رۆژ لێ‌ ی ئەبەخشێ‌

10 ـ عن أبى هريرة أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: ((....وما أُجتمع قوم فى بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله عزوجل،ويتدارسون بينهم الا نزلت عليهم السكينة وغشيهم الرحمة وحفتهم الملائكةوذكرهم الله فيمن عنده))رواه مسلم وابوداود.

واتە:...وەهیچ كەسانێك نیە لەماڵێك لەماڵەكانی خوای گەورە كۆببنەوەو قورئان بخوێنن و لەناو یەكدا باسی بكەن و شی بكەنەوە ئیللا ئارامی دائەبەزێ‌ بۆیان و ڕەحمەت دایان ئەپۆشێ‌ وفریشتەكان دەوریان ئەدەن و خوای گەورەش لەلای ئەو كەسانەی كەلای خۆیین باسیان ئەكات.

11 ـ عن عصمة بن مالك قال:قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ((لوجمع القرآن فى أهاب ماأحرقه الله بالنار))رواه البيهقى وحسنه الألبانى فى صحيح الجامع(5266).

واتە: ئەگەر قورئان لە پارچە پێستەیەكیش كۆ بكرێتەوە خوای گەورە بەئاگر نایسوتێنێ‌.

12 ـ عن أبى ذر قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ((ان ناساً من أمتى سيماهم التحليق يقرؤون القرآن لايجاوز حلوقهم يمرقون من الدين كما يمرق السهم من الرمية هم شر الخلق والخليقة))رواه مسلم.

واتە : كۆمەڵێك هەن لە ئوممەتم یەكێك لە نیشانەكانیان ئەوەیە سەریان ئەتاشن ، قورئان ئەخوێنن لە گەروویان ناچێتە خوارەوە لە دین دوور ئەكەونەوە هەر وەك چۆن تیر لە كەوانەكەیەوە دوور ئەكەوێتەوەئەوە خراپترین خەڵك و دروستكراون .

 

گەورەیی قورئانی پیرۆز و خوێنەرەكەشی

چەندەها ئایەت لە قورئانی پیرۆز و فەرموودە و ووتەی پێشینە چاكەكانمان هاتووە كە هانمان ئەدا لەسەر خوێندنەوەی قورئان و ووردبوونەوە لێی و كاریگەربوون پێی ، لێرەدا هەندێكیان باس دەكەین كە مەبەستی ئێمەی تێدایە .والله أعلم

سێ‌ یەم : ووتەی هاوەڵان لەسەر قورئانی پیرۆزو قورئان خوێن :

1_ عبدالله ی كوڕی مسعود ئەفەرمێت:ئەبێت لەسەر قورئان خوێن كەشەو بزانێت كاتێ‌ كەخەڵك خەوتوون،وەڕۆژیش ئاگای لێ‌ بێت كاتێ‌ خەڵك زیادەڕۆیی ئەكەن و بێ‌ ئاگان، وەبگرێت كاتێ‌ خەڵك پێ ئەكەنن،وەوەرعی بێت كاتی كەخەڵك حەرام و حەڵا ڵ تێكەڵ بكەن،وەبێ‌ دەنگ بێت كاتی كەخەڵك قسەلەهەمووشتێكا ئەكەن، وەمل كەچ بێ كاتێ‌ كەخەڵك لووتیان بەرز ئەكەنەوەو فیزئەیان گرێت، وە دڵتەنگ بێت ( بۆ قیامەت) كاتێ‌ كەخەڵك دڵخۆشن

2- ئیمامی عومەری كوڕی خەتتاب دەفەرموێت : ئێمە كە (دە) ئایەتمان لەبەر دەكرد نەدەچووین هیچی تر لەبەر بكەین هەتاوەكو ئیشمان بەو (دە) ئایەتە نەكردایە ، وە دەگێڕنەوە كە سورەتی (البقرە) ی بە نۆ ساڵ لەبەر كردووە ،وەئەمەش نەك لەبەر ئەوەی كە لەبەر كردنی لاواز بێت و خراپ لی َ ێ‌ تێبگات بەڵكو بە هۆی ووردبینی و جێ بە جێ‌ كردنی فەرمانەكانی ئەوەندەی پێ‌ چووە .

3- عبد الله ی كوڕی مسعوددەفەرموێت : لەبەر كردنی قورئان بەلامانەوە قورس و گران بوو ، بەڵام جێ‌ بەجێ‌ كردن و ئیشكردنی زۆر لامان ئاسان بوو ، بەڵام ئەوانەی دوای ئێمە لەبەر كردنیان بەلاوە ئاسانە بەڵام جێ‌ بەجێ‌ كردنیان بەلاوە قورس و گرانە

4- ئیمامی عوسمانی كوڕی عەففان و حوزەیفەی كوڕی یەمان ڕەزاو ڕەحمەتی خوایان لێ‌ بێ‌ دەفەرموون :( :( لو طهرت القلوب لم تشبع من قراءة القرآن ....) واتە : ئەگەر دڵەكان پاك بن ئەوا تێر ناخۆن لە خوێندنی قورئان .

5- عبد الله ی كوڕی مەسعود فەرموویەتی : ( إذا أردتم العلم فانثروا القرآن فإن فيه علم الأولين والآخرين) .

واتە : ئەگەر زانستان دەوێت لە قورئاندا بگەڕێن ، چونكە زانستی پێشینان و دوای پێشینانی تێدایە .

6- ئەنەسی كوڕی مالیك فەرموویەتی : (رب تال للقرآ‌ن والقرآ‌ن یلعنه ) واتە : زۆر قورئان خوێن هەیە قورئان نەفرەتی لێ‌ دەكات .

7_ عومەری كوڕی خەتاب ئەفەرمێت:سەردەمێكی زۆر ژیایین وەیەكێ‌ لەئێمە ئیمانی پێئەدرا پێش قورئان جاسورەتێ‌ دائەبەزی بۆ محمد صلى الله عليه وسلم حەڵاڵ و حەرام ئەمرو نەهی و ئەوەش كەئەبێت تیایدا بوەستی و بیری لێ‌ بكەیتیەوە ئەیزانی.پاشان من پیاوانێكم بینی هەریەكێ‌ لەوان قورئان پێش ئیمان فیرَ ئەبوو،جا لەفاتحەوە بۆ كۆتایی ئەیخوێندەوەو حەڵاڵ و حەرام ئەمرو نەهی و ئەوەش كەئەبێت تیایدا بوەستی و بیری لێ‌ بكەیتەوە نەیئەیزانی،وەكو ئەوەی كەشتێك هەڵ لوشێ‌ ئاوا قورئانی ئەخوێندەوە.

8- (عبد الله) ی كوڕی _مەسعود) فەرموویەتی : قورئان بە پەلە مەخوێننەوە وەك خوێندنەوەی شعر ، وە بە خاویش مەیخوێننەوە وەك خواردنی خورمایەكی خراپ كە زۆر بەبێتاقەتی بیخۆی ، بوەستن لەئاستی سەرسوڕهێنەرەكانی ، دڵەكانی پێ بجوڵێنن ، وە با هەوڵتان هەر ئەوە نەبێ كە كەی بگەنە كۆتایی سورەتەكە .

 

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



‌قورئانی پیرۆز

Quran

دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics