هەینی، ٢ موحەرەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

چیرۆكە قورئانییەكان (قصص القرآ‌ن)

 

"قصە" كە چیرۆكە لە قورئاندا بە مانی "شوێنكەوتن‌و بە دواداچوونی شتێك دێت كە مەبەستتە ئەنجامەكەی بزانی ئەوترێ‌: قصصت أپره، أی تتبعته، واتە: شوێن پێكانیم هەڵگرت‌و بە دوایدا چووم بۆ ئەوەی بكەمە ئەنجام، خوای گەورە لە قورئاندا لە دوو ئایەتدا (قصص)ی بەم مانایە بەكارهێناوە، لە سورەتی (الكهف: 64)دا ئەفەرموێت: (فَارْتَدَّا عَڵی ێ‌پَاڕهِمَا قَصَصاً). واتە: موسا ‌و غوڵامەكەی بە شوێن پێكانی خۆیاندا هاتنەوە تا بزانن دەنگ‌و باسی پیاوە زاناو چاكەكە چییە ‌و چۆنە.چیرۆكە قورئانییەكان

هەروەها ئەفەرموێ‌: (قالت لاخته قصیه) دایكی موسا وتی بە خوشكەكەی موسا (علیه السلام) شوێن سندوقەكە بكەوەو بزانە سەرەنجامی بە كوێ‌ ئەگات.

كەواتە چیرۆك بریتییە لە رۆیشتن بە شوێن هەواڵا‌و بەسەرهاتی پێشووەكاندا تا بزانرێ‌ سەرەنجامیان چۆن بووە، بۆ ئەوەی كە پەندو وانەیان لێوەربگیرێ‌.

ـ چیرۆك لە قورئاندا سێ‌ بەشە:

بەشی یەكەم: چیرۆك‌و بەسەرهاتی پێغەمبەران، كە باس لە نزیكەی (25) پێغەمبەر ئەكات، باسی خۆیان‌و میللەتەكەیان‌و پەیام‌و كارو خەباتیان لەگەڵا خەڵكی سەردەمی خۆیاندا كە چۆن هەڵوێستیان لە بەرانبەریاندا بووەتە دوو دەستە: دەستەی هەواردارو دەستەی دوژمن، باس لە هەڵوێستی ئەو پێغەمبەرانەش دەكات لەهەریەك لە و دەستەیە.

بەشی دووەم: چیرۆكی ئەو خەڵك‌و میللەتانەی تر كە لە مێژوودا كاری گەورەیان كردووە، بەڵام نە پێغەمبەر بوون‌و نەپەیامی خودایشیان بەدەسیتەوە بووە، وەك: "گالوت‌و جالوت"، "هاوەڵانی ئەشكەوت"، "كوڕەكانی ئادەم"، "زولقەڕنەین"، "قارون"، "هاوەڵانی چاڵە قوڵە پڕئارگەكان"، "هاوەڵانی فیل".. هتد.

بەشی سێیەم: چیرۆكی ئەو رووداوگەلەی كە لە ژیان‌و سەردەمی حەزرەتی موحەممەد روویان داوە وەك : غەزاكانی (بدر)‌و (ئوحود)‌و (ئەحزاب)‌و (حنین), یان رووداوی ئیسرا‌و میعراج‌و لەتبوونی مانگ‌و كۆچی پێغەمبەر بۆ مەدینە، .. هتد.

ـ سودی ئەم چیرۆكە قورئانیانە:

1ـ دڵدانەوەی پێغەمبەر بەوەی پێغەمبەرانی پێشووش هەروەك ئەم بوون‌و میللەتەكانیان بە هەمان شێوە لێیان بووەتە هەوادارو دوژمن، ‌و خوای گەورە لە كۆتاییدا پێغەمبەرەكەی ‌و هەوادارەكانی سەرخستووەو دوژمنەكانی ریسواو سەرشۆڕكردووە ((وَكُـلاًّ نَّقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَاء الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ وَجَاءكَ فِي هَـذِهِ الْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ) (هود: 120 ). واتە: ئێمە هەواڵا‌و باسی بەسەرهاتی هەموو ئەو پێغەمبەرانەمان بۆ گێراویتەوە بۆ ئەوەی دڵت ئارامبگرێ‌، ئەوەی هەقە لەو چیرۆكانەدا بۆمان باس كردووی، هەروەها ئامۆژگاری‌و یادەوەریشە بۆ ئیمادنداران.

2ـ رێساو بنەماكانی بانگەوازی ئیسلامی تێدایە كە چۆن لەگەڵا میللەتەكانیاندا بجوڵێنەوەو لە كوێوە دەست پێبكەن‌و هەڵوێستیان لە هەوادار چۆن بێت ‌و لە دوژمن چۆن بێت ‌و لە خەڵكانی دوودڵا چۆن بێت، (وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ) (الأنبياء: 25).

3ـ دان نان بە پێغەمبەرایەتی هەموو ئەو پێغەمبەرانەی پیشوودا ‌و زیندوو راگرتنی ناوو ناودارییان.

4ـ چیرۆكی قورئانی جۆرێك لە موعجیزەی تێدایە بۆ سەلماندنی راستی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، چونكە چیرۆك بەو درێژییە، تاكە رێگەی وەرگرتنی برتییە لە (وەحی) خودایی بۆیە جولەكەكان جاریِك پرسیاری مێژووی هاوەڵانی ئەشكەوتیان لە پێغەمبەر كرد، ئەویش خوای گەورە درێژەیەكی لە ژیانیان بۆ پێغەمبەر ناردە خوارەوە.

5ـ ئەو چیرۆكانە موناقەشەی وردی ئەهلی كیتابی تێدایە ‌و بۆ دنیای رۆشن ئەكاتەوە كە زۆر شت هەیە ئەوان شاردویانەتەوە، یان بوختانیان خستۆتە سەری‌و گۆڕانكارییان تێدا كردووە، خوای گەورە ئەفەرموێ‌: (كُلُّ الطَّعَامِ كَانَ حِـلاًّ لِّبَنِي إِسْرَائِيلَ إِلاَّ مَا حَرَّمَ إِسْرَائِيلُ عَلَى نَفْسِهِ مِن قَبْلِ أَن تُنَزَّلَ التَّوْرَاةُ قُلْ فَأْتُواْ بِالتَّوْرَاةِ فَاتْلُوهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ) (آل عمران : 93 ).

6ـ چیرۆك شێوزاێكی ئەدەبی جوان‌و سەرنج راكێشە، هەموو كەس لە هەموو ئاستێكدا كەمەندكێشی ئەبێت‌و گوێی بۆ ئەگرێ‌‌و كاریگەری لەسەر دروست ئەكات، (لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِّأُوْلِي الأَلْبَابِ..). (يوسف: 111 ).

7ـ چیرۆك شێوازێكە بۆ ئامۆژگاری كردنی بەرانبەرەكەت بەبێ ئەوەی ئەو هەست بكات تۆ ئامۆژگاری ئەكەی، بۆیە هەرچییەكت بوێ‌ ئەتوانی لە رێگەی چیرۆكێكەوە بە بەرانبەرەكەتی بڵێی ‌و تێر ئامۆژگاری بكەی بێ ئەوەی هەست بكات.

8ـ چیرۆك نواندن‌و مەشهەدی زۆری تێدایەو وا لە گوێگرەكەی ئەكات كە گیانی (چاولێكەری) ی تێدا دروست ببێت بۆ پاڵەوانەكانی چیرۆكەكە‌و ئەمەش واقیعێكە هەموو كەس لە ژیانی خۆی‌و چواردەورەكەیدا هەستی پێدەكات.

9ـ چیرۆك لەبەرئەوەی بە زیندوویی لە زەیندا دەمێنێـەوە، ئەو بەهاو بیروڕایانەی ئەتەوێ‌ لەناو چیرۆكدا لەسەر خۆدایئەنێت‌و خوێنەرو گوێگر بە خۆی نازانی بوەتە هەواداری ئەو بیروڕایانە.

10ـ چیرۆكە قورئانییەكان ماددەیەكی چەورو دەوڵەمەندن بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە ئەیانەوێت بەرنامەیەكی پەورەردەی بۆ مناڵان‌و گەنجان ‌و نەوەی نوێ‌ دابنێن وەك چۆن بەرێزان (شێخ حەسە نەدەوی)‌و (سید قطب)‌و (جودت السحار).. بە كارێكی وەها هەستان ‌و نووسینەكانیان دەنگ‌و زایەڵەیكی چاكی هەبوو لەناو بەرەی شەست‌و حەفتاكاندا، یان چۆن بەرێزان: (حبیب محمد سەعیدو موحەممەد رأفت پاشاو ولید الاعظمی) توانییان لەرێگەی چیرۆكی هاوڵانی پێغەمبەرەوە بەرهەمێكی زۆرو بە پێز بنووسن بۆ نەوەكانی سەردەمی خۆیان‌و كاریگەری زۆر چاك دابنێن لەسەریان لەو رێگەیەوە.

هیواداراین كە خامەبەدەستەكانی ئەم رۆژەش لایەك بەلای ئەم بابەتەدا بكەنەوەو بەشێوازێكی قور‌وانی سەرنجڕاكێش هامۆشۆیەكی ئەو رێگەیە بكەنەوەو نەیەڵن ئەو جۆرە نووسینانە كوێر ببنەوە، چونكە بەراستی نووسین بە شێوازی چیرۆك ‌و رۆمان‌و كورتە چیرۆك لە هەموو سەردەمێكدا كاریگەری خۆی هەیەو یەكێكە لە چەكە ترسناكەكان بۆ بڵاوبووكردنەوەی بیروباوەڕەكان. بەراست خواریەوە، بە هەق‌و ناهەقییەوە، مەگەر ئەمڕۆ لە رێگەی رۆمان‌و چیرۆكەوە چەندان نووسەری گۆماناوی مێشك‌و دڵی زۆرێك لە لاوانی ئەم میللەتەی خواروخێج نەكردووە؟!

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



‌قورئانی پیرۆز

Quran

دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics